Episode notes
دونیای گریمانەیی و بەتایبەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛ دۆخێکی دەروونیی و هزریی و کۆمەڵایەتیی پێک دەهێنن کە وا دەکەن ئەوانەی دەچنە ئەو دونیایەوە کەمتر ئاگایان لە کردار و پەرچەکرداریان بێت. کردار یان پەرچەکرداری ئەوانەی لەو دونیایەدا چالاکن؛ چەند ڕەهەندێکی هەیە: ئابووریی، سیاسیی، دەروونیی و کۆمەڵایەتیی و هەروەها یاساییش. ئێمە لەم پۆدکاستەدا زۆرتر جەخت لە دیوە یاساییەکانی ئەو چالاکییانەی ناو دونیای گریمانەیی دەکەینەوە، ئەو دیوەی کە دەیان و بگرە سەدان کەسی تووشی گێرمە و کێشە و گرفتی زۆر گەورە کردووە... ئەوەی جێی سەرنجە جاری وایە تەنیا یەک کۆمێنت، بەڵێ، تەنیا تاقە کۆمێنتێک کەسێکی بە توناوتوونەکانی کێشە و هۆڵەکانی دادگا و لێپرسینەوەی یاسایی و سەرەنجام زیندانیش گەیاندووە. - The virtual world—particularly social media—creates a psychological, cognitive, and social environment in which users may become less aware of their actions and reactions. The behaviors ...