Episode notes
کوردستان ئەو جوگرافیا و زەمینە مێژووییەیە کە کوردی لەسەر دەژی، بە نزیکەیی و بەدرێژایی مێژوو یەک پارچە بووە و خەڵکەکەشی خاوەنی یەک شوناس بووە کە کوردە. بەڵام لەگەڵ گەیشتنی کۆڵۆنیالیزمی ئەورووپیی، خاکەکە کرایە چەند پارچەیەک و شوناسی خەڵکەکەشی پەرت کرا. ئەو بەشەی لکێنرا بە ئێرانی تازەدرووستکراوەوە و هەنووکە بە ناچاریی بە «ڕۆژهەڵاتی کورستان» ناوی دەبەین، ڕووبەڕووی ژەهراوییترین پێڤاژۆکانی توواندنەوەی نەتەوەییی و سڕینەوەی شوناس کرایەوە، لەم پۆدکاستەدا کۆشش دەکەین ئەو پێڤاژۆیە شیتەڵ بکەین و ئەو بەشە هەرەڕەسەن و گرنگەی کوردستان لە قوڕگی شێری توواندنەوە و ئەفسانەسازیی و وەهمی شوناسی ئێرانیی بهێنینە دەرەوە.
Kurdistan is the geographical and historical homeland of the Kurdish people. For much of history, it existed as a relatively unified region, and its people shared a common identity: Kurdish. However, with the arrival of European colonialism ...