Episode notes
سڵاو و ژیان باش. ئێوە گوێبیستی پادکەستی ئەرەستوون
پێش لە هەموو شتێ ئەمەوێ لەسەر چییەتی ئەم پادکەستە و شێوەی کار کردنی قسە بکەم.
لە پادکەستی ئەرەستوو ئەمەوێ بەشێوەی وەرزی، هەر جارەو کتێبێک کە خۆم وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی تان بۆ بگێڕمەوە. بۆ وێنە لە وەرزی یەکەم کتێبی میتۆس واتە ئەفسانە لە ستێفێن فڕای تان بۆ ئەگێڕمەوە.
ئەم کتێبە بە شێوازێکی گێڕانەوەیی و ڕیوایی باس لە ئەفسانەکانی یۆنانی کۆن دەکات و لە دروستبوونی جیهانەوە دەست پێدەکات.
ئێوە ئەتوانن پادکەستی ئەرەستوو لە ئەپلیکەیشنە پادگیرەکان وەکوو کەستباکس، سپاتیفای، ئەپڵ پادکەست و ئەپەکانی تر گوێ بدەن، بۆ ئەمەش تەنیا پێویستە پادکەستی ئەرەستوو سێرچ بکەن.
هەروەها بۆ هەر ئێپیزۆدێک یەک لاپەڕە لە وێبسایتی Erestu.me ئەکرێتەوە کە زانیارییە زیاترەکانی سەر هەمان ئێپیزۆد لەوێ دائەنرێت. هەر وەها ئە ...