دیمەن و ڕەهەندە ئاڵۆزەکانی جەنگی ...

دیمەن و ڕەهەندە ئاڵۆزەکانی جەنگی ئەمریکا\ئیسرائیل دژی ئێران

Vim Podcast por Vim Foundation

Notas del episodio

لەم پۆدکاستەدا میوانەکەمان لەڕێی گفتوگۆیەکی مێژوویی و سیاسیی و ئابوورییەوە هەوڵ دەدات دیمەنە ئاڵۆزەکانی جەنگی نێوان ئەمریکا/ئیسرائیل لە دژی ئێران ڕوون بکاتەوە. جەنگێک لە ڕووکەشدا نوێ بەڵام ڕەگەکانی کۆن و مێژوویین، جەنگێک ساڵانێکی زۆرە لە ژوورە جەنجاڵەکانی مێشکی داڕێژەرە ستراتیژییەکانی هەردوو بەرەکەدا ژووراوژوور دەکات، دواتر لە ڕاڕەو و هۆڵی خانەکانی هزراندن «ثینک تانکەکان»ـدا تاووتوێ و ئەمدیواودیو دەکرێت، لە گۆڕەپان و مەیدانی ڕاستەقینەشدا تفاق و چەکوچۆڵ و جەنگاوەری بۆ ئامادە دەکرێت. پرسیارە سەرەکییەکان ئەوەن: ئەم جەنگە بۆ ڕوویدا؟ ئایا دەکرا ڕوو نەدا؟ ئەم جەنگە هەر دووبارەیەکی نوێی جەنگە کۆنەکانی ئەسکەندەر و داریوشی سێیەم نیین؟ ئەگەر نا تازەییەکەی لەچییدایە؟ ئینجا حەکایەتی کارەکتەر و فیگەرە هەڵسووڕێنەرەکانی ئەم جەنگە: ترەمپ، نەتەنیاهۆ و خامنەیی چییە و لەکوێدا زەمینەساز بوون بۆ ئەم جەنگە؟ ________ في هذه الحلقة من البودكاست، يحاول ضيفنا شرح المشاهد ... 

Leer más
Palabras clave
vim podcastvimpodcastپۆدکاستvimfoundationiranIsrael